ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕیوڕەسمی چوارەمین دانیشتنی گەنجانی تورکیا لە ناوەندی کۆنگرەی ئەستەنبۆڵدا وێڕای لێکدانەوەی دوورنوێنەکانی بۆ داهاتووی تورکیا و بارودۆخی هەستیاری ناوچەکە، وتی: بە ئیزنی خودا و دوعای خەڵکی، سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر دەخەملێنین و پاشان ئەم ئاسایش و ئاسوودەییە بەرەو سەرتاسەری ناوچەکە پەرە پێ دەدەین.
ئەردۆغان وێڕای نرخاندنی بایەخی هاوڕیزیی نیشتمانی، جەختی لە زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕی و سیاسەتگەلی شوناسی کرد و وتیشی: تورکیا یانەی هاوبەشی 86 ملیۆن کەسە. ئێمە هەموو بە پێشینە، باوەڕ و زمانی جۆراوجۆر لەم وڵاتەدا کۆبووینەتەوە و هیچکات ناهێڵین ئەم گەلە دابەش بێت و کەس بۆی نییە دەستە چەپەڵەکانی بەرەو یەکگرتووییمان درێژ بکاتەوە.
Your Comment